ساڵانه به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه 7 ملیۆن كه‌س ده‌مرن
خواكوڕك
رێكخراوی تەندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره ده‌كێشن راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه و رایگه‌یاندوه” ساڵانە حەوت ملیۆن كەس بەهۆی كێشانی جگەرەوە دەمرن و بەرھەمەكانی توتن و پاشماوەكانی رێگە بۆ پیسبوونی ژینگە خۆش دەكات، رێژه‌كه‌ش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێكی لەسەر جگەرە و زیانەكانی بڵاوكردەوە باس له‌وه ده‌كات له نێو راپۆرته‌كه”كه ساڵانە حەوت ملیۆن كەس بەھۆی بەكارھێنانی توتنەوە دەمرن كە جگەرە یەكێكە لەھۆكارە سەرەكییەكانی مردنی مرۆڤ لەجیهاندا ڕۆژانە 10 تا 15 ملیار جگەرە دەفرۆشرێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه” 860 ملیۆن جگەرەكێش بژێوی ژیانیان مامناوەند و ھەژارن، هه‌روه‌ها خەرجی بەكارھێنانی بەرھەمەكانی توتن، ترلینۆنێك و 40 ملیار دۆلار لە ئابوری ساڵانەی جیھان زیاترە.