ئایه چــــــا شوێنی ئــــاو ده‌گرێته‌وه بۆ له‌شی مرۆڤ یاخود نا.؟ توێژه‌ران چی ده‌ڵێن؟
خواكوڕك
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ری ده‌خات كه ره‌نگه چا خواردنه‌وه جێگای ئاوخواردنه‌وه بگرێته‌وه بۆ له‌شی مرۆڤ، توێژینه‌وه‌كه چه‌ندین شاره‌زایی به‌ریتانی ئه‌نجامیانداوه، گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی كه چا ده‌توانێت شوێنی ئاو بگرێته‌وه.
توێژینەوەكە لەلایەن شارەزایانی بەریتانی ئەنجامدراوەو باس لەوەدەكات، خواردنەوەی چوار یان پێنج كوپ چای لەهەموو رۆژێكدا زۆر باشە بۆ جەستەی مرۆڤ بەشێوەیەك بەقەد گرنگی لیترێكی ئاو بەسوودە.
ئەم توێژینەوەیە لەسەر ژمارەیەك خۆبەخش ئەنجام دراوە، كە بەشێكیان بۆ ماوەی (24) كاتژمێر ئاویان خواردۆتەوە، بەشەكەی دیكەش تەنها چایان خواردۆتەوەو دوای پشكنینی خوێنیان دەركەوتووە كەوا هیچ جیاوازیەكی ئەوتۆ نیە لە نێوانیانداو تەنانەت دەتوانرێ شوێنی یەكتر پڕ بكەنەوە.