تا ئێستا زانیوته‌ دۆمه‌ڵان بۆ 9 نه‌خۆشی به‌ كه‌ڵك و سوود به‌خشه‌.؟

خواكوڕك

دۆمه‌لان ئه‌و رووه‌كه‌ سروشتییه‌ كه‌ له‌ وه‌زری به‌هاراندا و له‌گه‌ڵ گرمه‌ی هه‌وره‌ تریشه‌قه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و خه‌ڵكانێكی زۆر حه‌ز به‌ خواردنی ده‌كه‌ن،له‌ روی تامه‌وه‌ تامێكی ئیجگار خۆشی هه‌یه‌ و بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی سوود به‌خشه‌.

لەبارەی سوودی دەرمانی چارەسەری دۆمەڵانەوە بە گوێرەی توێژینەوە زانستیەكان و ئەزموونی نێو خەڵكی دەتواندرێت ئاماژە بۆ ئەمانەی خوارەوە بكرێت:-

1. زیاتر لە (15) جۆر پرۆتینی تێدایەو بە هەمان چەشن بڕێكی زۆر ڤیتامینی تێدایە.

2. دۆمەڵان بۆ كۆنتڕۆڵكردن و هاوسەنگ كردنی شەكرە بەسوودە.

3. بەخۆراكێكی وزە بەخشی سروشتی دادەنرێت و تەنانەت دەوترێت خواردنی بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ كاریگەرییەكانی لەسەر جەستە دەمێنێت.

4. هۆكارێكە بۆ مانەوەی پێست بە گەنجێتی و بەردەوام خانەكانی پێست نوێ دەكاتەوەو بەر لە پیری ناوادە دەگرێت.

5. بەر لە نەخۆشیەكانی جگەر دەگرێت بە تایبەتی شێرپەنجەی جگەر.

6. لە بواری دروستكردنی بۆن و ڕۆنە سروشتیەكاندا بەكاردێت.

7. بۆ چارەسەری قەبزی و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس بەكاردێت.

8. بۆ هەڵامەت بەسوودەو كەسی تووشبوو زۆر بە خێرایی چاكدەكاتەوە.

9. بۆ بەهێزكردنی مووی ڕیش و قژ بەسوودە.

 

Back to top button