مۆڕاتا ریال جێده‌هێڵێت به پاره‌یه‌كی زۆر و رووده‌كاته ئه‌م یانه‌یه
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی یاریزانی هێرشبه‌ری ئیسپانی و یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌كو پێویست له یانه‌ی شاهانه له وه‌رزی ئه‌م ساڵ ده‌رنه‌كه‌وت، پیشبینیه‌كان وایه كه ئه‌و یاریزانه یانه‌ی ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت، ئێستگەیەكی ئیسپانیش ناوەرۆكی بۆندی ریال مەدرید و میلان ئاشكرا دەكات كە درێسی سوور بە مۆراتا دەپۆشێت، له به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی زۆردا.
ئێستگەی (RMC)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی میلان بۆندێكی خەیاڵی پێشكەشی ریال مەدرید كردووە بۆ ئەوەی مۆراتا بگوازێتەوە یاریگای سانسیرۆ، ئەو سەرچاوەیە باس له‌وه‌شده‌كات كه یانەی میلان ئامادەیە بڕی (50) ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ریال مەدرید لەپێناو گواستنەوەی مۆراتا ، هەروەها بڕی (5) ملیۆن یۆرۆش وەك زیادەی پێ دەدرێت”.
جێی باسە مۆراتا لەساڵی (2015) پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی یوڤینتۆس كرد و دواتر گەرایەوە ریال مەدرید لەم وەرزەش لەهەموو پێشبركێیەكان لەكۆی (42) یاری (20) گۆڵی تۆماركردووە، ئێستاش دەیەوێت جارێكی دیكە بگەرێتەوە وڵاتی ئیتاڵیا”.