موژده‌یه‌كی خۆش له لایه‌ن سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌ستبه‌رداری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ی ئینریكی بوو، له ئێستادا له ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنه‌ری نوێ پێشكه‌ش به هانده‌ران و وه‌رزشوانانی جیهان بكات.
له‌و باره‌یه‌وه (جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ) سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه رایگه‌یاند” رۆژی پێنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌ڤانیدا ڤالڤێردی و یاریده‌ده‌ره‌کانی ده‌ناسێنین، وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئومێد ده‌كه‌ین له ئه‌ركه‌كه‌یاندا سه‌ركه‌وتووبن، چونكه ئومیدی زۆرمان پێیانه.