خواكوڕك چەند یاریەكی لاهور تاڵەبانی ئاشكرا دەكات لەمەراسیمەكانی كۆچی دوای نەوشێروان مستەفادا

خواكوڕك

لەمیانی بەرێوەچوونی پرسەی نەوشێروان مستەفادا، چەند حاڵەتێكی نامۆ هەم لە كاتی ناشتنی نەوشێروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەدی كرا هەم لەمیانی بەرێوەچوونی پرسەی نەوشێروان مستەفادا، بەدی كرا، ئەم حاڵەتانە، لەلایان خودی بزووتنەوەی گۆڕانیش جێگای قبوڵ كردن نەبوو، لەپەراوێزی بەرێوەچوونی مەراسمەكانی كۆچی دوای نەوشێرواندا، ئەو بزووتنەوەیە، داوای لێبوردنی كردوو، بە حاڵەتێكی ناشیاو ناوی برد”.

بزووتنەوەی گۆڕان پاش كۆتایی هاتنی مەراسیمی بەخاك سپاردنی نەوشێروان مستەفادا، لە پەراوێزی سوپاسگوزارەی خەڵك و لایانە سیاسەكان بۆ بەشداری پرسەی رێكخەرەكەیان، داوای لێبوردنیشی كرد لەمەر ئەو حاڵەتە نامۆیانەی كە لەناو مەراسیمەكە ئەنجام درا دژ بە هەندێك بەرپرسی هێزە سیاسەكان، ئەمەش پاش ئەوە هات، لەمیانی بەخاك سپاردنی رێكخەری گۆڕان، هەریەكە لە مەلا بەختیار، سالار عەزیز، كۆسرەت رەسوڵ ، سەڵاحەدین بەهادین، قوباد تاڵەبانی، حاكم قادر، چەندین بەرپرسی تری لەناو مەراسیمەكەدا سوكایەتیان پێكرا”.

https://www.youtube.com/watch?v=lhvNwrUsl2g

هەر لەمەراسیمی بەخاك سپاردنەكەدا، تاجە گوڵینەی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەسەر گۆڕی نەوشێروان بەئامانجی سیاسی و سوكایەتی لە گرتە ڤیدیۆیەكدا، لابرا ئەمەش كاردانەوەی لێكەوتەوە، بەرپرسێكی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا، لەو بارەوە دەلێت، پاش ئەوەی سەركەوت كوبە، بەمەی زانیوە، تاجە گوڵینەكەی گەراندۆتەوە سەر گۆڕی رێكخەری گشتی گۆڕان، ناوبراویشی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە كاری نەشیاو نەكات، گردی زەرگەتە، جێ بێلێت”.

https://www.youtube.com/watch?v=-GIM_YFqctI

كۆی ئەو رووداوانە بەرپرسانی گۆڕانی هێناوەتە سەرخەت، بەكاری نەشیاو زانیویانە، داوای لێبوردنی فەرمیان لە كەسانی تەشیركراو سوكایەتی پێكراو كردووە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لەناو بزووتنەوەی گۆڕان مەراسیمی بەخاك سپاردنی نەوشێروان مستەفا بۆتە فاقێك بۆ نمایشی لاهور تاڵەبانی ، هۆكاری بێدەنگی بزووتنەوەكەش لەلاهور پەیوەندی بە شوێنی مردنی نەوشێروان مستەفاوە هەیە، كە لاهور تاڵەبانی شوێنەكەی دەزانێت و لە فرۆكەخانەی سلێمانی هاوكاری هێشتنەوەی بەنهێنی كردووە، ئەمەش بووە كە لاهور تاڵەبانی ئامادەیەكی زۆری هەبووە بۆ مەراسیمەكە لەكاتی ئاشكرا كردنی كۆچی نەوشێرواندا ئەنجام بدات”.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو بزووتنەوەی گۆڕان، لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بەخواكوڕكی راگەیاند، هەموو ئەو حاڵەتە نامۆیانەی كە لەناو مەراسیمەكان و پرسەی كۆچی دوای كاك نەوشێروان مستەفا روویدا، دەستی دەزگای زانیاری و لاهور تاڵەبانی تێدا بوو، بەڵام بێدەنگی گۆڕان پەیوەندی هەیە بە شوێنی مردنی كاك نەوشێروان كە لاهور دەوری باڵای گێراوە لە شاردنەوەی نهێنیەكە”.

https://www.youtube.com/watch?v=-HrCo2xuTPY

لاهور تاڵەبانی لەناو مەراسیمی و پرسەی نەوشێروان مستەفادا، چەندین رێنمایی دەركردووە بۆ سەرۆك بەشەكانی دەزگای زانیاری بەنهێنی، كە كارمەندان بنێرن، بۆ پرسەكە و لەوێ ( سێلڤی) و دروشمی جۆڕاو جۆڕ بەئاراستەی لاهور تاڵەبانی دا بلێن، بۆ ئەوەی قورسای خۆی لەناو بەرپرسانی یەكێتی دیاری بكات، بەشێوەیەك ئەم كە وێنەگرتن و سێلڤیەكانی كارمەندانی دەزگا ئەمنیەكان، تەواوی بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕانی خستۆتە حاڵەتێكی زۆر ناخۆشەوە، هەندێك بەرپرسی گۆڕان پرسەكەیان بەجێ هێشتووە، لەمەر وێنەگرتن و سێلڤیە نمایشەكانی كارمەندانی دەزگا ئەمنیەكانی لاهور تاڵەبانی و ناوبرا”.

https://youtu.be/rWFoT-0PiF0

چاودێرانی سیاسی دەلێن، لە پرسەی كاك نەوشێروان مستەفادا، دوو وێنەی جیاواز پێشاندرا بەخەڵكی كوردستان، وێنەیەك سوكایەتی كردن بوو بە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و كوری مام جەلال، بەرپرسانی تر، وێنەیەكی تر سێلڤی گرتن و خۆشەویستی دەربڕین بوو بۆ لاهور تاڵەبانی كە چەندین جار لەشوێنی جیاواز نمایشكرا و پەیچ و میدیاكانی لاهور تاڵەبانی بەسپۆنسەریەوە، بڵاویان كردەوە”.

https://youtu.be/Q8Xs3sXCsUo

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان، لە یاریەكانی لاهور تاڵەبانی ئاگادار بووە، بۆیە ئامادە نەبوون لەرۆژی ناشتنی نەوشێروان مستەفادا بەشداری بكەن، دەنگۆی ئەوەش هەیە تاجەگوڵینەكەی نێچیرڤان بارزانیش كە لەسەر گۆڕی رێكخەری گۆڕان لابردرا لەلایان خودی لاهور تاڵەبانیەوە ئەنجامدرابێن كە لەرێگای چەند كەسێكەوە كراوە كە لەژێرەوە سەر بە لاهور تاڵەبانی بێت”.

https://youtu.be/hOxdyp7A1Es

Back to top button