وەزارەتی دارای راگەیاندراوێكی لەبارەی مووچە بڵاو كردەوە
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكی دا وەزارەتی دارای و ئابووری هەرێمی كوردستان كە ئەمرۆ 31ی 5ی 2017 بڵاوی كردۆتەوە، داوا لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، لیستی مووچەی مانگی چوار( نیسان) رەوانەی گەنجینەكان بكەن”.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، داوا لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی وەزارەتەكانی كوردستان دەكەین، بەزووترین كات لیستی مووچەی مانگی 4ی ساڵی 2017 رەوانەی بەرێوەبەرایەتی گەنجسینەكان بكەن بۆ مەبەستی وردبینى کردن و ئامادەکردنیان”.
لە راگەیاندراوەكەدا وەزارەتی دارایی باسی لە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار نەکردووە، بەڵام تەنها ئاماژەی بەوە داوە كەداوا لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی وەزارەتەكانی كوردستان دەكات، بەزووترین كات لیستی مووچەی مانگی 4ی ساڵی 2017 رەوانەی بەرێوەبەرایەتی گەنجسینەكان بكەن”.