سەرۆكێكی تری حزبێك لەهەرێمی كوردستان كۆچی دوای كرد
خواكوڕك
عەزیز محەمەد كەسایەتی سیاسی كوردستان و سكرتێری پێشووتری حزبی شوعیی كوردستان ئەمرۆ چوارشەممە، 31ی 5ی 2017 ، كۆچی دوای كرد، لەو بارەیەوە هەندرێن ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی بە میدیاكانی راگەیاندووە، دوای نێوەرۆی ئەمرۆی عەزیز محەمەد كۆچی دوایی كرد، ئەمەش بەفەرمی راگەیاندنی كۆچی دوایی ناوبراوە لەلایان حزبی شوعیەوە”.
پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی عەزیز محەمەد پاش نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە، كۆچی دوای كرد، عەزیز محەمەد یەكێك بوو لەكەسایەتیە ناسراوەكانی كوردستان و لەسەدەی بیستی رابردوو لەگوندی بێركۆت لەدایك بوو پاشان بووە لە ساڵی 1946 دەبێتە ئەندامی حزبی شوعی عێراق و لە ساڵی 1964 تا ساڵی 1993 سکرتێری ئەو حزبە بووە. یەکێک بووە لە سەرکردە دیارەکانی بەرەی کوردستانی کە سەرپەرشتیی ڕاپەڕینی ساڵی 1991ی گەلی کوردستانیان کردووە.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2015 لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە میدالیای (بارزانیی نەمر)ی پێ بەخشراوە و لە ئاستی جیهانیشدا خەڵاتی (لینین)ی پێ بەخشراوە و لە دوای نیڵسۆن ماندێلا، دووەمین کەس بووە کە میدالیای (ئەستێرە گەشە)ی کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیای لە ساڵی 2007 لەلایەن ڕووسیاوە پێ بەخشراوە هەروەها، عەزیز محەمەد لە ساڵانی نێوان 1948 تا سەرکەوتنی شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958، لە زیندانەکانی ڕژێمی پاشایەتیی عێراقدا زیندانی کراوە.