رۆژنامەیەكی بەریتانی نابێت ڕێگەبدرێت چارەنووسی ئیزیدییەكان بە ئێران بدرێت

خواكوڕك
 
رۆژنامەی “زی تایمزی بەریتانی “لە لاپەرەی سەرەكی گۆڤارەكەی ئاماژەی داوە بە مەترسی ستراتیژەكەی ئێران لە عێراق و سوریا بۆ دەریای سپی ناوەڕاست ، بە رزگاركردن و داگیركردنی ئەو ناوچانەی كە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەیخەنە ژێر ركێفی خۆیانەوە، لە ڕاپۆرتەكەی رۆژنامە بەریتانیەكەدا، باس لە ھەنگاوەكانی ئێران دەكات بۆ دەریای ناوڕاست بە سوود وەرگرتن لەو قەیرانە ئالۆزەی جەنگ كە لە نێوان سنوورەكانی سوریا و عێراقدا هەیە”.
 
لە ڕاپۆرتەكە ئاشكرای دەكات كە تەواوی سەركردەكانی حەشدی شەعبی ئەو جەنگاوەرە شیعە عێراقیانە بوون كە ساڵانی ھەشتاكانی جەنگی ئیران – عێراق لە رێزەكانی سوپای قودس دژی ڕژێمی سەدام حسین شەریان كردووە نزیكایەتیەكی بە ھێزیان لەگەڵ ئێران و رژێمەكەی ھەیە ، لەوانە “ھادی عامری ” و “مھدی مھندس ” كە سەكردایەتی رزگاركردن و پروسەی لێكدانی سنووری عێراق ئێران دەكەن كەسانێكی زۆر نزیكی جینڕاڵ “قاسم سولەیمانی” سەر پەرشتیاری تەواوی چەلاكیە سەربازییەكانی دەرەوەی خاكی ئێران دەكات لە سوریا و عێراق و لوبنان و یەمەن و ئەفغانستان .
 
رۆژنامە بەریتانیەكە ئاماژە بەمەترسیەكی گەورە دەكات و دەلێت هەنگاوەكانی میلیشیاكانی حشدی شەعبی، مەترسیەكی گەورە و ستراتیژین،گەر ڕێگە بدرێت ھێزەكانی حەشدی شەعبی وەكو رزگاركەری گوندی كۆچو و ناوچە ئیزدییەكان سەیریان بكرێت ، ناوچەكانیان دەكرێت بە ڕێگوزەرێك، بۆ نەخشەی سەربازی و لوجستی پرۆژەكەی ئێران، ڕاپۆرتەكە بە دووری نازانێت لە داھاتوو ھاوشێوەی داعش تووشی كارەساتیان بكەن ، ھاوكات لە رووی نێودەڵەتیەوە كاریگەری خراپی دەبێت بۆ ئەو جوگرافیایەی كە دەستیان كەوتووە ، تووشی پارچەبوون و لێكترازانیان دەكەن لە جوگرافیا و كولتور و ئاینی و نەتەوەكەی خۆیان لە ھەموو روویەكی سیاسی و جڤاكیەوە”.
 
 
س: شەفەق نیوز
The Times
Back to top button