رووسیا و كوردستان گەورەترین گرێبەستی ئابووری واژوو دەكەن

خواكوڕك 

شاندی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، گەیشتە سان پترسبۆرگی رووسیا، بۆ بەشداری كردن لە كۆڕبەندی ئابووری حیهان”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی 5ی 2017 شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و بەیاوەری قوباد تاڵەبانی و ئاشتی هەورامی، گەیشتنە سان پترسبۆرگی رووسیا، كە پێشبینی دەكرێت سەردانەكە بەتەواوی سەردانێكی ئابووری بێت و  گرێبەستی گەورە لەنێوان هەرێمی کوردستان و، کۆمپانیا رووسییەکاندا واژۆ بکرێت، بەتایبەتی لە سێکتەری وزەدا. بڕیارە چەندین گرێبەست لە کەرتی نەوت و گازدا واژۆبکرێن”.

هەر لەبارەی سەردانەكەی شاندی هەرێم بۆ رووسیا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە،  زانیاری ئاڵوگۆڕ بكات سەبارەت بەو کێڵگە و بلۆکە نەوتیانەی بۆ وەبەرهێنان کراوەن و، داوا لە کۆمپانیا رووسییەکان دەکات وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا بکەن”.
رۆژی پێنجشەممە 1-6-2017 کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سان پترسبۆرگ سازدەکرێت، كە130 وڵاتی جیهان و 12 هەزار کەس لە کۆبوونەوەکەی ئەمجارەی بەشدار دەبن، دەگوترێت رووسیا گەورەترین گرێبەست لەو کۆڕبەندەدا، لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە بڕەکەی چەند دەبێت”.

 

Back to top button