مەترسیدار ترین تاوان لە قەلادزێ روویدا

خواكوڕك 

ژنێكی تەمەن 36 ساڵان كە خاوەنی شەش منداڵە بە مردووی لەماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە لەگەرەكی راپەرینی قەڵادزێ، پۆلیسی گەركەكەش دەلێت تاوانەكە، لە كاتژمێر 10:30 خوڵەك لە رۆژی چوارشەممە، 31ی 5ی 2017، تەرمی ژنێك بەناوی (ك.ح.خ) لەدایك بووی 1981 كە هاوەنی هاوسەر و شەش منداڵە لەماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە”.

گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین بە رووداوی راگەیاندووە، ئەو رووداوە پێدەچێت، تاونكاری بێت، چونکە جەستەی شوێنەواری ئەشکەنجەدانی پێوەدیارە ، بەڵام جارێ روون نەبووەتەوە تاوانکارییە یاخود نا، لە لێکۆڵینەوە بەردەوامین و رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر، بەگوتەی شۆڕش ئیسماعیل، تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی، بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی”.

شایانی باسە رۆژی دووشەممە، 29ی 6  پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ ، لە گەڕەکی قەڵای شاری رانیە لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی دۆزرایەوە،

Back to top button