دوایین داواكاری داناگاز گوێی لێ نەگیرا

خواكوڕك
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەشی ئینگلیزی ماڵپەری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە بە زمانی ئینگلیزی ڕاگەیەنراوێكی لەسەر دۆسیەی كۆمپانیای داناگازی ئیماراتی و هاوبەشەكانی بڵاو كردەوە .
ڕاگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێم دوای ئەوە دێت كە كۆمپانیای (پێرڵ پیترۆڵیەم ) داناگازو هاوبەشەكانی سەرقاڵی داوایەكی یاسایی نوێیە كە داوای قەرەبووی بڕی (26 ملیارو 500 ملیۆن ) دۆلار دەكات ، لای خۆیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوەكەی ئەمڕۆدا دەڵێت “بەشێك لەو زانیارییانەی نێودادگەكە نهێنین و بە پێی یاساكانی دادگا ناكرێت ئاشكرا بكرێن ، بەبێ لادان لەئەركی پاراستنی ئەو نهێنیانە ،حكومەتی هەرێمی كوردستان ناچارە زانیارییە نادروست و ناتەواوەكان بۆ ڕای گشتی ڕاستبكاتەوە “.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوەكەیدا دەشڵێت ” دوایین داواكاری دانەگاز لەلایەن دادگاوە گوێی لێ نەگیراوە ، بەڵام هەندێك میدیا لە كوردستان زانیاری لە بارەی ئەو بانگەشەوە بڵاودەكەنەوە كە دەبێتە هۆی بەلاڕێدابردن و ناتەواوی “.

Back to top button