بزانە ئەمڕۆ پێشمەرگە چی كرد

خواكوڕك

 

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەمرۆ لەبەرەبەیانی كاژمێر 5:30 خوڵەك، ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە لە چەند میحوەرێك بۆ سەر داعش دەستی پێكردوو و تاوەكو ئێستا چوار گوند كۆنترۆڵ كراوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكان،گوندە كۆنترۆڵكراوەكان بریتین لە (تەلحەمید – ئەبزەخ – قەرقەشە و تاخ) لە میحوەرەکانی خازر تاوەکو گوێڕ و ئێستاش لەنێو گوندی ستیحن، ئامانجی پێشمەرگەش كۆنترۆڵكردنەوەی ژمارەیەک گوندە لەو سنوورە.

 

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی چەكدارانی داعش كاتێك پێشمەرگە هێرشی كردووە، بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی هەڵاتوونە، پێشمەرگە بە ژمارەیەکی زۆرەوە هێرش دەبات، داعش خۆی لەبەرامبەر پێشڕەوییەکانی هێزەی پێشمەگە راناگرێت”.

 

هۆكاری هەڵهاتنی داعش بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی خۆحەشاردان بووە لە فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی،بۆ ئەوەی نەبنە ئامانج فرۆكەكان.

 

 

ئۆپراسیۆنەكە لە میحوەری گوێڕ – مەخموور و میحوەری خازر بەسەرپەرشتی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، پێشمەرگەكانی ئەو میحوەرانە بەرێوە چووە.

.

 

لە میحوەری خازر لە گوندی وەردەکەوە ھێزی پێشمەرگە لەپێشڕەوی دایە، لە گوێڕیشەوە پێشمەرگە پێشڕەوی دەکات، تۆپخانەکانی ھێزی پێشتیوانی یەک چەکدارانی داعش ئاگرباران دەکەن و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانیش لە ئاسمانەوە داعش دەکەنە ئامانج.

 

ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە لە میحوەری گوێڕ – مەخموور، کۆنترۆڵکردنی بەرزاییەکانی کەنھشە لە باکووری زێی گەورە کە راستەوخۆ دەڕوانێتە سەر شارۆچکەی گوێڕ.

 

ئەو ناوچانە لەڕووی سەربازییەوە یەکجار ناوچەی ستراتیژین بەتایبەت ئەو ناوچانە پڕن لە گژوگیاو قامیش و دار و کەند و، تێیدا چەکدارانی داعش لەوێوە سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە ھاوەن بۆردوومان دەکەن

Back to top button