شاجوانە كوردەكەی عێراق پۆستیكی حكومی وەردەگرێت
خواكوڕك
“فەوزی ئەتروشی ” بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەواری عێراق و سەرپەرشتیاری لیژنەی ژنان، شاجوانی عیراقی كردە ڕاویژكاری لێژنەی ژنان .
لە میانی سەردانێكیدا بۆ نوسینگەی ئەتروشی و كۆبونەوەیان ، بریكاری وەزراەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوینەواری عێراق باسی گرنگی و ڕۆڵی شاجوانی عیراقی بۆ ساڵی 2017 كردووە ، ساڵی 2017 بۆ دووهەمین ساڵی لەسەر یەك ، كێبڕكێی شاجوانی عێراق بەڕێوە چوو ، دوای ئەوەی زیاتر لە چل ساڵ بوو لەعێراقدا شاجوان دیاری نەكرابوو .
ئیستا شاجوانی عێراق ناوی ڤیان نوری عومەر بەرەچەڵەك كوردەو دانیشتوی شاری سلێمانی یە و تەمەنی 24 ساڵەو بەشی ئەندازیاری لە زانكۆی بەغداد تەواو كردووە .