بەڕێوەبەری كەناڵی NRT : ئیڕهابی فكری لە سلێمانی دژ بە پارتی بەردەوامە

خواكوڕك
دوای ئەوەی پەیامنێری كەناڵی تەلە فزیۆنی ئێن ئاڕتی لە گەرمیان بە هۆی بڵاو كردنەوەی هەوالێكی نا دروست لەسەر كەیسی كەسێك كە بەچەندین تۆمەتی دزین تۆمەتباركرا, بەڵام كەنالەكە كەیسی تاوانباری بەڵارێدا برد, ئەمەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا بەو هۆیەوە دادگای كەلار داوای لەسەر پەیامنێری كەناڵەكەو بەرێوەبەری كەناڵی ئێن ئاڕ تی تۆماركرد, بەو هۆیەشەوە زیاد لە هەفتەیەكە پەیامنێری ئێن ئارتی دەستگیر كراوە.
ئاوات عەلی بەرێوەبەری گشتی NRT لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك
دەنوسێت:” ئەگەر دادوەرێكی پارتی ئارامی بەختیاری دەستگیربكردایە…
– ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی بەیاننامەیەكی دەركردبوو.
– فراكسیۆنەكانی یەكێتی لەهەولێر و بەغدا داوای دەستبەجێ ئازادكردنیان دەكرد.
– چەند بەرپرسێكی یەكێتی لێدوانی توندیان دەدا و پارتییان تۆمەتبار دەكرد بە پێشێلكردنی مافی ڕۆژنامەنوسان.
– كەناڵەكانی یەكێتی پشتگیریی هەڵمەتی داواكردنی ئازادكردنەكەیان دەكرد.
– لەكۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دا باسدەكرا و یەكێتی داوای ئازادكردنی ئارام بەختیاری دەكرد.
– مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەیاننامەیەكی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین دەردەكرد و داوای جێبەجێكردنی یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی دەكرد.
– كوتلەكانی یەكێتی پێشبڕكێیان دەكرد لەسەر دەركردنی بەیاننامە بۆ ئازادكردنی ئارام.
– میدیاكانی یەكێتی چیرۆكی ئارام یان دەبەستەوە بە تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان و ویداد حسێنەوە.
– تیمی یەكێتی هەڕەشەی كشانەوەی دەكرد لە حكومەت گەر ئارام بەختیار ئازاد نەكرێت.
– بەناوی هەموو سۆسیال دیمكراتەكانی جیهانەوە یەكێتی داوای ئازادكردنی ئارامی دەكرد.
بەڵام لەبەرئەوەی دادوەرەكە یەكێتییەو لە زۆنی زەردیش نییە، بۆیە یەكێتی زۆر ئارامە لە دەستگیركردنی ئارام.
هەر لەسەر ئەم بابەتە رۆژنامەنوسێكی كە نەیویست ئاماژە بە ناوەكەی بكەن بە خواكوڕكی گوت:” پۆستەكەی بەرێوەبەری ئێن ئاڕتی دەر خەری ئەو راستیەیە كە بە پالپشتی حزبە بالا دەستەكانی ئەم شارە, ئیبڕهابی فیكری دەكرێت و زیاتریش ئاراستەی لە پارتی‌و ئەندامانی ئەو حزبە”

Back to top button