وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات

خواكوڕك
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 30ـی 5ـی 2017 بەڕێز ڕێكس تلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگە و سەركەوتنەكانی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستان و پێزانینی هەبوو بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراقی لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا. هەروەها بەڵێنی بەردەوامیی وڵاتەكەی لە پەیوەندییەكان و پشتگیریی هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەكانی ئەمەریكای كرد و هەروەها پیرۆزباییشی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

Back to top button