دیسانەوە دەسخۆش مالکی

مەسعود مەلا پەروێز

دەسخۆش بۆ تۆ مالکی بەڕاستی جارێکی تر بۆت دوپاتکردینەوە کە تۆ یان هەر کەسێکی تر بێتە سەر تەختی بەغدا وەک تۆ دەبێت ، هەر وەک چۆن پێش تۆیش وا بوونە بەڵام تۆ لە هەموویان گەمژەتری. دەزانی بۆ ؟ چونکە ، بە ڕاوێژی چەند سیاسیەکی دۆڕا و بێزراو لە حزبەکەی خۆشیان موچە و بودجەی کوردستانت بڕی ، واتدەزانی کورد دێنەوە بەغداو لێت دەپاڕێنەوە و تکات لێ دەکەن و دێنەوە ژێر بارت ، ڕاستە ڕۆژگارێکی زۆر سەخت بوو بەڵام هێشتا خۆڕاگری کوردت نەبینیووە ، کاتێک کۆمەڵێک هەرزە سیاسی دەیانگووت بەدیلی مالکی هەر مالکیە ، تۆش تووشی لە خۆبایی بوون بوویت ، واتدەزانی جگە لەخۆت کەس زیاتر و گەورەتر نیە ، بەڵام سەرت دای لە بەرد ئەم خۆ بەزل زانینە توشی گەورەترین شکستی کردیت ، کاتێ دۆڵمە و گوێز و نازانم چیان بۆت دەهێنا وات دەزانی هەموو کورد لەگەڵتە ، بەڵام ئەوان چەند کەسێک بوون و بەو پارانەی کە لە بودجەی عێڕاق لۆشیت دابوو دەجوڵانەوە ، ئێستاش ئەم هەڕەشانەت لە گەلی کورد لە گەمژەیی زیاتر هیچی تر نیە ، چونکە بەم هەڕەشانەت زیاتر گەلی کورد پاڵپشتی لە سەربەخۆیی دەکات و کاروانی سەربەخۆیی بەرەو پێشەوە دەڕوات و بەهەڕەشە و گوڕەشەی ئێوە کاروانی سەربەخۆیی ڕاناگیرێت ، ئەو کەس و لایەنانەش کە بەپارەی دزراوی تۆ دەجوڵێنەوە زیاتر ڕیسوا دەبن ، پێم خۆشە ڕۆژانە هەڕەشە بکەیت چونکە هەڕەشەکانت وەک ئەو پەندە عەرەبیەیە کە دەڵێت (قافلة تسیر و کلاب تنبح )

Back to top button