پڵنگی ره‌ش چاره‌نووسی خۆی یه‌كلا كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌

خواكوڕك

گۆلچى كۆسته‌ریكى و یانه‌ى ریال مه‌درید (كیلۆر نافاس) ئاشكراى ده‌كات ، نایه‌وێت یاریگاى برنابیۆ جێبهێلێت، ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ یانه‌ی شاهانه‌ بمێنێته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا بڵاوى كردۆته‌وه‌ ، كیلۆر نافاس رایگه‌یاندوه‌” به‌رده‌وام بیر له‌ شێوازى كاركردنم ده‌كه‌مه‌وه‌ و سه‌رنجى ته‌واوم له‌سه‌ر ئاستى هونه‌رى و جه‌سته‌یمه‌ له‌ مه‌شقه‌كان ، هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌موو شتێك پێشكه‌ش بكه‌م كه‌ تیپه‌كه‌م پێویستى پىَ هه‌یه‌ .
نافاس ئه‌وه‌شی گووتوه‌” هیچ بلانێكى رۆیشتنم نیه‌ له‌ ریال مه‌درید ،به‌رده‌وام ده‌جه‌نگم ، خانه‌واده‌كه‌م هه‌ست به‌ئارامى ده‌كه‌ن .
له‌ كۆتایدا پڵنگی ره‌ش ئه‌وه‌شی گوتووه‌” زۆر كاتم زه‌حمه‌تم به‌سه‌ر بردووه‌ ، ،به‌لاَم گرنگترین شت خانه‌واده‌كه‌مه‌ ، ئێمه‌ به‌هۆى كاره‌ باشه‌كانمان متمانه‌ى ته‌واومان به‌ده‌ست هێناوه‌ ، وه‌ باشترین پاڵپشتیمان لىَ ده‌كرێت .

Back to top button