حەمید ئەفەندی: نزيكى سەنتەری مووسڵ بوینەتەوە

خواكوڕك

 

حەمید ئەفەندی، فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک رایگەیاند: “هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە هەردوو میحوەری خازر و گوێڕ سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە، پێشیرەویی باش کراوە، چەندین گوند ئازاد کراونەتەوە و بڕیارە چەندین گوندی دیکە ئازاد بکرێنەوە.

”.

ڕوونیشی کردەوە کە ورەی پێشمەرگە زۆر بەرزە و گوتی: “ئەم هێرشەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵە و پێشڕەوی بەرەو سەنتەری مووسڵ دەکرێت، بەڵام پێشمەرگە لە هەندێک شوێنی مووسڵەوە دوورە و لە هەندێک شوێنیش، نزیکی سەنتەری شاری مووسڵین، بۆیە پێشڕەویی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆش پێشمەرگە15 کیلۆمەتر پێشڕەوی کردووە”.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە زیانێکی زۆر بەر ڕێکخراوی توندڕەوی داعش کەوتووە و چەندین چەکی قورس لەناو براون، تەنانەت داعش لە شەڕەکەدا تانک (دەبابە)شی بەکار هێناوە، بەڵام پێشمەرگە تا نزیک مووسڵ پێشڕەوی کردووە.

 

S:bas

Back to top button