هه‌نار بخۆ و هه‌میشه گه‌نج به له‌گه‌ڵ چه‌ندین سودی تر كه تا ئێستا نه‌تزانیوه
خواكوڕك
هه‌نار وه‌كو هه‌مووان ده‌زانین میوه‌یه‌كی ئیجگار خۆشه و چه‌ندین جۆری هه‌یه، هه‌نار یه‌كێكه له‌و میوه پڕ فیتامین و به سودانه‌ی كه مرۆڤ پێویسته بیخوات، هه‌روه‌كو توێژه‌ران ده‌ڵین هه‌نار و شه‌ربه‌تی هه‌نا مرۆڤ گه‌نج ده‌كاته‌وه.
هەنار ڕۆڵێكی كاریگەر دەگێڕێت لە پارێزگاریكردن لە تەندروستی، هەروەها توانای زاڵبوون بەسەر نەخۆشیەكانی دڵدا زیاد دەكات و ژیانی سێكسی باش دەكات، دەربارەی هەنار توێژەران لە ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ‌دا ڕایانگەیاندووە، هەنار بەسوودە بۆ مانەوەی مرۆڤ بە گەنجێتی سروشتی.
ڕۆژنامەی دەیلی مێل پشتڕاستی كردۆتەوەو به‌وه‌ی كه هه‌نار به سووده و راشیگه‌یاندوه”له باره‌ی توێژینەوەكە (3) ملیۆن دۆلاری تێچووەو ئەوەی دەرخستووە، كە خواردنی هەنار كرداری پیربوون خاو دەكاتەوە، هه‌روه‌ها خواردنی هەنارو شەربەتی هەناری پاڵفتە وا دەكات كێشە لە كرداری مێشك و ماسوولكەكان و جگەر، كەمببێتەوە، لە كاتێكدا بوونی كێشە لەم ئەندامانەدا كاریگەری دەبێت لەسەر پیربوون.
ئاماژەشیان بەوەدا كە هەنار دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی (DGA), لەگەڵ مادەی ئاسن و دژە ئەكسیدەكان.