ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ شه‌كره‌ و قه‌ڵه‌وی له‌ نێو به‌ری باده‌م بخۆ به‌م شێوه‌یه‌

خواكوڕك

باده‌م جۆره‌ رووه‌كێكه‌ كه‌ زۆر به‌سووده‌وه‌، توێژه‌رانی زانستی‌ خۆراك ‌و تەندروستی‌ بەو ئەنجامە گەیشتوون كە چەكی‌ داهاتووی‌ مرۆڤ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی‌ قەڵەوی ‌‌و شەكرە دەكرێت لەچوارچێوەی‌ ڕۆنێكدا بەرهەم بهێنرێت كە لە تۆوی‌ درەختی‌ بادەم دەگیرێت.

توێژه‌رانی ئەمریكی به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن” كه‌ گرنگترین تایبەتمەندی‌ ئەو ڕۆنە ئەوەیە وەك چەكێكی‌ كاریگەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی‌ لەگەڵ هەردوو نەخۆشی‌ شەكرەو قەڵەویدا دەجەنگێت كە بڵاوترین نەخۆشین لە جیهاندا.

لێكۆڵینەوەكە نیشانیداوە كە زیادكردنی‌ ڕۆنی‌ بادەمی‌ كێوی بۆ بەرنامەی‌ خۆراكی‌ مشكەكان، هەستیاری‌ ئەو ئاژەڵە لەبەرامبەر ئەنسۆلیندا زیاد دەكات.

هەروەها باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئەو ڕۆنە لەسەر سێ‌ جۆر لە میكرۆ ئۆرگانیزمەكان لەڕیخۆڵەی‌ مشكەكاندا دەژین ‌و كاریگەرن كە زیادكردنی‌ هەستیاری‌ ئەنسۆلینیش یەكێكە لەو كاریگەرییانە.

 

Back to top button