پارتی ئاهنگێكی جه‌ماوه‌ری و فراوانی له‌ شاری هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی وا بڕیار بوو شه‌وی رابردوو له‌ شاری هه‌ولێر ئاهنگێكی گه‌وره‌ و جه‌ماوه‌ری سازبكرێت بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی یادی 41 ساڵه‌ی شۆرشی گوڵان، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئاهنگه‌كه‌ی  نه‌كرد و مه‌راسیمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان.،

ئاری نانه‌كه‌لی كارگێری لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه” وه‌كو لقی 2ی پارتی له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 10 ڕۆژه‌ سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریین بۆ سازكردنی ئاهه‌نگێكی یادكردنه‌وه‌ به‌بۆنه‌ی 41 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی گوڵان و وابڕیاربوو شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و میوانێكی زۆریش بانگێشتكرابوون، به‌ڵام به‌ هۆی كۆچی دوایی (عه‌زیز محه‌مه‌د ) سیاسه‌تمه‌داری كورد و سكرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق كۆچی دوایی كرد به‌ بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاهه‌نگه‌كه‌ دواخرا بۆ كاتێكی دیكه‌ ئه‌مه‌ش وه‌كو ڕێزلێنانێك بۆ خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 31/ 5/ 2017 (عەزیز محەمەد) سکرتێری پیشووتری حزبی شیوعی عێراق، لە ماڵەکەی خۆیدا، کوچی دوای کرد.

Back to top button