عه‌بادی به‌ ره‌زامه‌ندی خۆی وه‌زیرێكی تری كابینه‌كه‌ی لادا

خواكوڕك

سەرۆک وەزیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) رەزامەندیی لەسەر ئارەزوومەندانە وازهێنان (بەخشین)ی وەزیرێک دەدات، كه‌ ماوه‌ی پینج مانگه‌ بووه‌ به‌ وه‌زیر له‌ كابینه‌كه‌ی عه‌بادی.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزیری دارایی عێراق بە وەکالەت (عەبدولڕەزاق ئەلعیسا) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە” کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داواکەی پەسەند کردووە، بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی وه‌زیری دارایی به‌ وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ببات.

ئەو وەزیرە لە بەیاننامەکەیدا جه‌ختی كردۆته‌وه‌” کە بەڕێوەبردنی وەزارەتی دارایی ”ئاسان نییە“، بەهۆی ئەوەی چەندین بەرژەوەندیی جیاواز و ناکۆکیی و ململانێی حزبەکان لە ناویدا هەیە.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌” لە 17/1/2017 حەیدەر عەبادی، ئەلعیسای وەک وەزیری دارایی عێراق بە وەکالەت دیاری کرد.

Back to top button