به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌چمه به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی ئارام به‌ختیار ئازادبكرێ
خواكوڕك
ئاوات عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئین ئاڕتی رایده‌گه‌ێنێت” رۆژی یه‌ك شه‌ممه 4/6/2017 ئاماده ده‌بم له‌به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی ئارام به‌ختیار ئازاد بكرێت.
(ئاوات عەلی) بەڕێوبەری ئێن ئاڕتی لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگه‌یاندوه” لەبەر ئازادكردنی (ئارام بەختیار) پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە كفری كە ماوەی 10 ڕۆژە لە زیندانە و وە بەهۆی پابەندبوون بە یاسا و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی كوردستان سەڕەڕای تێبینی و رەخنەكان ڕۆژی یەكشەممە 4/6/2017 لە دادگا ئامادە دەبم”.
جێگای ئاماژەبۆكردنە ئەو پەیامنێرەی ئێن ئاڕ تی ماوەی 11 ڕۆژە لەسەر ڕاپۆرتێك لە زینداندایە و بڕیاری دەستگیركردن بۆ (ئاوات عەلی) بەڕێوبەری ئێن ئاڕ تیش دەركرا بەڵام پێشتر ناوبراو بەهۆی نەبونی متمنانە بە دادگاوە ئامادە نەبوو بچێتە دادگا، به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام گه‌یشت به‌و بڕوایه‌یی كه ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بێت.