ته‌رمی عه‌زیز محه‌مه‌د به‌ڕێكرا بۆ گۆڕستان

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 1/6/2017 تەرمی سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی عێراق و  كوردستان و هاوكات سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کوردستان، بەرەو گۆڕستان بەڕێ كرا و بڕیاره‌ له‌ گۆڕستانی شوعیان له‌ گرده‌ ره‌شه‌ بنێژرێت.

(عەزیز محەمەد) سکرتێری پێشووی حزبی شیوعیی عێراق نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 31/5/2017 لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر، لە تەمەنی 93 ساڵیدا گیانی لەدەست دا، ئه‌مڕۆش له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ڕێكرا بۆ گۆڕستانی شوعیان له‌ گرده‌ ره‌شه‌ له‌ سه‌ر رێگای كه‌ركوك- هه‌ولێر. بڕیاره‌ له‌وێ به‌خاكبسپێردرێت.

عەزیز محەمەد (1924-2017)، یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراو و باڵاکانی کوردستان، لە 90ـەکانی سەدەی رابردوو، رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە ئاگربەست و راگرتنی شەڕی ناوخۆیی کوردستان، هاوكات كۆچكردوو خاوەنی خەڵاتی (بارزانی نەمر) بوو، کە لەلایەن (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشکەشی کراوە.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ مزگه‌وتی (ره‌شاد موفتی) یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی بێت و پاشان پرسه‌كه‌ی ده‌برێته‌ كه‌ركوك و سلێمانیش.

Back to top button