ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتی بارزانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆده‌بێته‌وه
خواكوڕك
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 1/6/2017 مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی به ئاماده بوون و سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك ( مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ببێته‌وه، چه‌ندین پرسی گرنگ تاوتوێ بكرێت، گرنگترین ته‌وه‌ریش پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستانه.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه له سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان،وه‌ریگرتووه، رایگه‌یاندوه” لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەکانی هەنگاونان بەرەو ریفراندۆم و چۆنیتی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان تاتوێ دەکات، هه‌روه‌ها پرسی ریفراندۆم، ته‌وه‌رێكی گرنگی كۆبونه‌وه‌كه‌یه.
هه‌ر به پێی زانیارییەكان” قۆناخی دوای داعش یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی، كه بارزانی وه‌كو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی كردووه دژی تیرۆریستانی داعش.