پێشمەرگە داعشی بۆ ناو موسڵ راونا

خواكوڕك

 

ئەمرۆ كاتژمێر 5:30 خوڵەكی بەرەبەیان، هێزەكانی پێشمەرگە لە سێ میحوەری جیاواز هێرشیان برد بۆ سەر داعش و ئەم ئۆپراسیۆنە راستەوخۆ بەسەرپەرشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێوە چوو.

 

بەرپرسی میحوەری خازری ھێزەکانی پێشمەرگە، عارف تەیفور راگەیاند “ئامانجی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە بەدیھاتووە بەبێ وچان قۆناغی دووەم دەستی پێکردووە، ھێزەکانی پێشمەرگە لە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش ناوەستن تا ئامانجی تەواوی ئۆپەراسیۆنەکان بەدی نەھێنن لە پلانماندا ھەیە دە گوند کۆنترۆڵ بکەینەوە”.

 

ئەو بەرپرسە بە ئەنادۆلی راگەیاندووە: “لە ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنە دایە سنووری زیاتر ١٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە و زیاتر لە دە گوند کە لە سنووری خاکی ھەرێمی کوردستانن کۆنترۆڵ بکرێتەوە و قۆناغی بەدەستھێنانی ئەو دەستکەوتانە دەستی پێکردووە و مژدەی سەرکەوتن رادەگەیەنین”.

 

تەیفور باسی لە گرنگی ئۆپەراسیۆنەکان کرد و گوتی: “یەکێک لە گرنگییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە کەمبوونەوەی مەودای نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەیە لە میحوەری خازر و میحوەری گوێڕ- مەخموور. ھەروەھا راوەدوونان و گەمارۆدانی تیرۆریستانی داعشە لە شاری مووسڵ کە ئەمە وا دەکات ورەی تیرۆریستانی داعش بە یەکجاری بڕووخێت و کاریگەری نەرێنی بخاتە سەر تیرۆریستانی داعش لەلایەنی سەربازیی و ئابوورییەوە”.

 

گوتیشی: “ھێزەکانی پێشمەرگە بەو پەڕی ورە بەرزییەوە لە پێشڕەوی بەردەوامدان چەک و تەقەمەنی باشیشمان لە دەستە، تیرۆریستان ناتوانن خۆیان بگرن لەبەردەم ئەو ئۆپەراسیۆنەی ھێزەکانی پێشمەرگە”.

 

لەبارەی رۆڵی ھاوپەیمانێتی دژی داعش، عارف تەیفور گوتی: “فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانێتی دژی داعش بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی تیرۆریستان، بەڵام ئەوەی رۆڵی سەرەکی دەبینی لە ئۆپەراسیۆنەکە تەنھا ھێزی پێشمەرگەیە”.

 

بەرپرسی میحوەری خازر، ئاماژە بە بوونی بۆمبی چێنراو دەکات و دەڵێت: “لە ھەندێک شوێن بۆمبی چێنراو زۆرە بۆیە پێشڕەوییەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی کاتی ھێواش دەبێتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە تا بە کەمترین زیان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام بدەین ھەڵبەت دانانی بۆمب لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە”.

 

بەرپرسی میحوەری خازر ئەوەشی گوت: “ئەو گوندانەی کۆنترۆڵ دەکرێنەوە گوندی کوردنشین و عەرەبنشین و تورکماننیشینن، بەبێ گوێدانە جیاوازی نەتەوەیی پێشمەرگە ھەموو ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ دەکاتەوە کە کەوتوونەتە ژێر قەڵەمڕەوی تیرۆریستانی داعش”.

 

عارف تەیفور باس لە گوندە عەرەبنشینەکان دەکات دەڵێت: “تێبینیمان کردووە لە گوندە عەرەبنشینەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەمتر بۆمب چێنراوە تەنھا لە گوندە تورکمان و کوردنشینەکان بۆمبی زۆر چێنراوە، ئەوەیش بۆ ئەو مامەڵەیە دەگەڕێتەوە کە عەرەبی ئەو گوندانە لەگەڵ داعشیان کردووە جا چ مامەڵەی دۆستانە بێت یان دوژمنانە”.

 

گوتی: “لە ئێستادا تیمەکانی ئەندازەی پوچەڵکردنەوەی بۆمب سەرقاڵی پاککردنەوەی ناوچەکەن و رێگە خۆشکردنی پێشڕەوییەکانی ھێزی پێشمەرگەن و ئەو تیمانە رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەر دەبینن لە ئۆپەراسیۆنەکە

Back to top button