ڤیدیۆ: ئەفسەرێكی باڵای هەواڵگری شیعە تاوانێكی مەترسیداری مالیكی ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
مانگی 9ی ساڵی پار تەقینەوەیەكی گەورە لە شاری بەغدا لە كەرادە روویدا، كە لەو تەقینەوەیەدا، 165 كەس كوژراو و 225 كەسی تر برینداربوون، ئەمەش ئاڵۆزی زۆری خستە نێو ماڵی شیعەكان، نارەزایەتیەكی بەرفرەوانی لێكەوتەوە، بەشێوەیەك شیعەكانی سەر بە رەوتی سەدر پاش ئەنجام دانی ئەو تەقینەوەیە، مالكیان تاوانبار كرد بە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە، ئەفسەرێكی باڵای هەواڵگری شیعە زانیاری لەبارەی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا دەكات دەلێت ئەم تەقینەوەیە لەلایان مالیكی و قاسم سولەیمانی ئەنجامدرایە”.
كەسایەتی شیعە و نزیك لە رەوتی سەدر، لەبارەی ئەو تەقینەوەیە، وردەكاریەكان ئاشكرا دەكات و راستی سیناریۆكان دەخاتە روو، دەلێــ” ئەم گروپەی كە كارە تیرۆرستیەكەی ئەنجامداوە، گروپێكی سەر بە مالیكین و كاریان بۆ تێكدانی رووحی پێكەوەژیانی هاوڵاتیانی بەغدا كردووە، ئامانجیان گرژی و شەڕی تایفی نێوان شیعە و سوونە، دەلێت ئەمەش بە چاودێری و هەماهەنگی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە ناو عێراق ئەنجامدراوە، ئەمەش بۆ بەهێز كردن و قایم كردنی پێگەی خۆیان لەناو پایتەختی عێراقدا، ھەر ئەو كاتەش بەرپرسێكی ڕەوتی سەدر بە توندی ئیدانەی تاوانەكەی كرد و دەستی تۆمەتی بۆ ملیشیا رەش پۆشەكانی قاسمی – مالیكی لە بەغداد درێژ كرد و نەیشاردەوە كە داھاتووی عێراق لە مەترسیدایە و ئێران سوپای قودس دەستی بە سەر عێراقدا گرتووە”.
س:BBC