نێچیرڤان بارزانی: بەتووندی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەكەی كابولی پایتەختی ئەفغانستان كرد
خواكوڕك
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان، ئەمرۆ 1ی 6ی 2017 لە پەیامێك دا بەتووندی ئیدانەی هێرشەكەی، تیرۆرستییەكەی كابولی پایتەختی ئەفغانستان كردوو، رایدەگەێنێت،زۆر بە توندی ئەو هێرشە تیرۆریستییە سەركۆنە دەكەین، كە سەرلەبەیانی دوێنی 31.5.2017 گەڕەكی دیبلۆماسی لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان كردە ئامانج و تێیدا بەداخەوە بە دەیان كەس گیانیان لەدەست دا و بە دەیانی دیكەش بریندار بوون.
لە پەیامەكەدا نێچیرڤان بارزانی دەشلێـ” سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵمان لەگەڵ خانەوادە و كەسوكاری قوربانییان و حكوومەتی ئەفغانستان ڕادەگەیەنین، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، هیوادارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەماهەنگیی زیاتر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و بیری تاریكیان و لەناوبردنی تیرۆرستان بنێت.