وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆ میدیاكانی سلێمانی ” نادروست و ناتەواون”
خواكوڕك
لەراگەیاندراوێكی دا وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی كوردستان لەبارەی ئەو هەواڵانەی كە لەسەر داناگاز بڵاو كراوەتەوە دەلێـ” لە کوردستان لەبارەی ئەو سکاڵایانەی داناگاز “زانیاری نادروست” بڵاوکراونەتەوە و بەشێک لە میدیاکان “هەوڵی بەلاڕێدابردنی” خەڵکیان داوە”.
وەك لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكاندا هاتووە”تاوەکو ئێستا دانیشتنی دادگایی لەسەر سکاڵاکەی داناگاز ئەنجامنەدراوە و بەشێک لەو زانیارییانەی لە چەند میدیایەکی ناوخۆیدا بڵاوکراونەتەوە، “ناڕاست و ناتەواون”. جەختدەکاتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ئەو سکاڵایەی داناگاز بەرگری لە خۆی دەکات، خەڵکی کوردستانیش لەوە ئاگاداردەکاتەوە رێگەنەدەن لەلایەن “میدیای نابەرپرس و سیاسییەوە” چەواشە بکرێن”.
سامانە سروشتیەكان هەر لەیەر سكالاكانی داناگاز دەشلێـ “لە راگەیێندراوەکەی داناگازدا هەندێک زانیاری ناتەواو و هەڵە هەن، کە تاوەکو ئێستاش ئەو زانیارییانە لەچەند میدیایەکدا بەکاردەهێنرێنەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر وەڵامی ئەو زانیارییە نادروستانەی داوەتەوە، هەروەها ئاماژەی بە راگەیێندراوەکەی پێشووی خۆی داوە، کە تێیدا رایگەیاندبوو، دادگا داوایەکی داناگازی لەبارەی پێدانی 1.7 ملیۆن دۆلار لەبارەی گازی زیاد بە کۆمپانیاکەیان رەتکردووەتەوە. “هەروەها بڕیارەکەی دادگا لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، نەک بەو شێوەیەی لە میدیاکاندا باسی لێدەکرێت”.