پارتی هیچ پۆستێكی لەعێراق ناوێت و لایانەكانی سەرپشك كرد لە پركردنەوەی شوێنی هۆشیار زێباری

خواكوڕك 

پارتی دیموكراتی كوردستان لەزاری ئەندامی سەركردایەتی خۆیەوە، رایدەگەێنێت، كە هەموو لایانەكانی عێراق شەرپشك كراوە، لەپڕكردنەوەی شوێنی هۆشیار زێباری، و دەلێت بەڵای پارتیەوە هیچ پۆستێك گرینگ نیە لە عێراق و پارتی گرینگی بە پۆست نادات”.

نوری حەمەعەلی ئەندامی سەركردایەتی پارتی لەبارەی پڕكردنەوەی پۆستەكانی پارتی لەبەغدا، دەشلێـ”کاتی خۆی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە بارزانی کرد بەربژێرێکی هەبێت بۆ پۆستی وەزیری دارایی، بەڵام دیارە بەو عەقڵیەتەی بەغداوە ناتوانرێت هیچ شتێک بکرێت ئەو پۆستە هی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام بەلامانەوە گرنگ نییە، چونکە تۆڵەیەکی سیاسی و بێ ویژدانیان بەرانبەر بە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق کرد”.

حەمە عەلی ئەوەشی بە ماڵپەری باس راگەیاندووە، لایەنی عێراقی سەرپشکن بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە و تا ئێستاش بە بەتاڵی ماوەتەوە، بەلای ئێمەوە پۆست گرنگ نییە، گرنگ ئەویە شەراکەتی راستەقینە جێبەجێ بکرێت و دواتر پۆست”.

 

Back to top button