ئەو ئوتۆمبێلەی لەسەرووی 2000 بێت تابلۆی بیانی بێت تابلۆی ناوەخۆی پێدەدرێت

خواكوڕك 

د. سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حەفتەی دابێ ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆیان نییە، یان ھەڵگری تابلۆی بیانین، تۆمار دەكرێن و تابلۆیان پێ دەدرێت و هەروەها دەشلێـ”.وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕێنمایی دەركردووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تابلۆیان نییە، یان ژمارە كاتین، یان ھەڵگری تابلۆی بیانین بن تابلۆیان پێ دەدرێت”.

هەروەها د.سامی بە ماڵپەری فەرمی پارتیان راگەیاندووە، ئەو ئوتۆمبێلانە دەكرێنە ھەمیشەیی و تابلۆیان پێ دەدرێت، بە مەرجێك مۆدێلیان لە سەرووی ٢٠٠٠ـەەوە بێت و لە ھیچ پارێزگایەكی ھەرێم تۆمار نەكرابن، هەروەها ئەوانەی بیانی بن، لە دەروازەی فەرمییەوە ھاتبنە ھەرێمی كوردستان.”

هەروەها جەلال دەشلێـ” حەفتەی دابێ ڕێنماییەكان لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستاندا بڵاو دەكرێنەوە و خاوەنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەتوانن بۆ كاری پێویست سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتوچۆ بكەن.”

Back to top button