بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بارزانی: گوندهكانى قهرقهشه، ئهبزهخ و تاخی له داعش پاك کرایەوە
خواكوڕك
موقەدەم (جەعفەر كەریم) فەرماندەی بەتالیۆنی دووی هێزی یەك لە سوپای 4ـی زێرەڤانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: “بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی ڕاستوخۆی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەستمان بە هێرشێكی بەرفراوان كرد لە میحوەری خازر و، گوندەكانی قەرقەشە و ئەبزەخ و تاخ ڕزگار كراون و پێشڕەوییش بەردەوامە”.
هەروەها دەشڵێت، تیرۆریستانی داعش ناتوانن بەرگری بكەن و كوژراوی زۆریان جێ ماون