سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە جێگیری سكرتێری گشتی یەكێتی دەكات

خواكوڕك
 
ڕۆژی پێنجشەممە 1ـی 6ـی 2017 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە بۆنەی چلودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە سكرتێر و جێگرەكان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد.
 
 
هەر لەم پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان كردەوە و هیوای ئەوەی خواست كە یەكێتی لە ڕۆڵی كارای خۆی لە پێشڤەبردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و مسۆگەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بێت.
Back to top button