مه‌سرور بارزانی و حمەمەد حاجی محمود باسی چیان كرد

خواكوڕك 

ئەمرۆ 1ی 6ی 2017 محەمەدی حاجی محمود سەردانی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی دەكات، باس لە قۆناغی دوای داعش كراوە، كە خه‌ڵكی كوردستان له‌و پرسه‌ پاشگه‌زنابێته‌وه‌، چونكه‌ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌ گه‌ره‌نتی رزگاربوونی یه‌كجاری خه‌ڵكی كوردستان و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و سته‌م و كاره‌ساته‌یه‌، كه‌ به‌سه‌ر كورد هێنراون. 

هەر لەدیدارەكەیاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ره‌وشی ناوخۆی كوردستان و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕی داعش كرا. له‌ ئاماژه‌یه‌كدا بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان باس له‌وه‌كرا، هەروەها،هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بایه‌خی كۆده‌نگی و یه‌كڕیزی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و به‌شداریكردنی هه‌مووان له‌ پرسه‌ نیشتمانی و چاره‌نووسسازه‌كان كرده‌وه‌ به‌ ئامانجی به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.

هەروەها محەمەدی حاجی محمود و مەسرور بارزانی، باسیان لە  رێكخستنه‌وه‌ی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌ و به‌هێزكردنی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو”.

Back to top button