سەركردەكانی دەرەوەی پەیەدە لەناو هێزی سوریای دیموكرات هەرەشە لە حشدی شەعبی دەكەن
خواكوڕك
فەرماندە تەلال سەلۆی گوتەبێژی فەرمی ھێزەكانی سوریای دێموكراتی ھوشداری توند دەداتە حشی شەعبی و دەلێـ” بەزاندنی سنوری خۆبەڕێوەبەری لە لایەن ھەر ھێزیكەوە بێت قابیڵی قبوڵ نیە و ئامادەین رووبەرووی ببینەوە ، ئەگەر پیویست بە بەرەنگاربوونەوەی سەربازی و چەكداریش بكات ئەوا بۆ پاراستنی سەروەری سنورەكەمان بە تەواوی ھێزەوە لە ئامادەباشی داین، چونكە بەزاندنی سنورەكەمان ھێڵی سوورە”.
هەروەها فەرماندەی ئاسایشی ئیدارەی جەزیرە جوان ئیبراھیم بەرۆژنامەی الشرق الأوسط ى ڕاگەیاند ئاسایش و ھێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل ڕێگە بە حەشدی شەعبی نادەن سنوورەكەنیان ببەزێنن و ھەر جوڵانەوەیەكی سەر سنور بە مەترسی و دوژمنایەتی و داگیركاری دەزانن،”ئەو فەرماندەیە گوتیشی” ھێزەكانمان ڕێگر دەبێت لەو ڕێرەوەی كە حەشدی شەعبی دەیەوێ ببێتە پرد و سنوورەكانمان بە كار بھێنن بۆ ئامانجەكانی خۆیان”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە میدیاكانی شیعەی نزیك لە تەوژمی قاسم سولەیمانی و ھادی عامری بانگەشەی چوونە ناو خاكی سوریا دەكەن لە لایەن حەشدی شەعبیەوە كە ئامانج لێی دروستكردنی ڕێڕەوێكی زەمینییە “تەھران و بەغداد و دیمەشق” پێكەوە دەبەستێتەوە تا كەناراوەكانی دەریای سپی ناوەڕاست”.