ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد سەركردەكانی حزبەكەی شەرمەزار دەكات

خواكوڕك
بە مەبەستی بەرز راگرتنی ساڵرۆژی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان, بڕیار وابوو سەركردایەتیی یەكێتیی بۆ ساڵیادی حزبەكەیان لە ھەولێر دابنیشن و پێشوازی لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بكەن، بەڵام ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەو بەرنامەیەی ھەڵوەشاندووەتەوە.

خواكوڕك زانیویەتی كە چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەهۆی بەهۆی بوونی پرسەی نەوشیروان مستەفا, بە باشیان زانیوە لە شاری هەولێر پێشوازی لە میوانانیان بكەن كە بە مەبەستی پیرۆزبای حزبەكەیان سەردانیان دەكەن, وە وا بڕیار بووە سەرۆك بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە بكات لە هەولێر, بەڵام ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، تاكلایەنە و لای خۆی و تەنیا بۆ ئەوەی بارزانی لە سلێمانی سەردانی یەكێتی بكات، بەرنامەكەی ھەڵوەشاندووەتەوە و بەو ھۆیەشەوە، ھەریەك لە كۆسرەت ڕەسول عەلی و مەلا بەختیار نیگەران بوون.
سەرچاوەكە نیگەرانیی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەم ھەڵوێستەی ھێرۆ بۆ ئەوە گەڕاندەوە، بەوەی بەرنامەكە لەلایەن مەلا بەختیار و د. فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان، ڕێك خراوە. بۆیە مەلا بەختیار زۆرتر لە ھەمووان، لەم پەشیمان بوونەوەیە و ھەڵوەشاندنەوەی بەرنامەكە نیگەران بووە.

ئەو سەرچاوەیەی (خواكوڕك) گوتیش:” بە مەبەستی گەیاندنی ڕاوبچچونی خۆیان و ھەڤاڵەكانیان لە سەركردایەتیی حزبەكەیان بە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ھەریەك لە عومەر فەتاح و حاكم قادر حەمەجان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی چوونەتە ماڵەكەی، بەڵام ئەو پێشوازی لێنەكردوون و ئامادە نەبووە بیانبینێت. لە بری پێشوازی و گوێگرتن بۆ سەرنجەكانیان، ھێرۆ ئیبراھیم، د. محەمەد سابیر (كە كەسێكی زۆر نزیكی خۆیەتی) ڕاسپاردووە و ناردوویەتیە لای عومەر فەتاح و حاكم قادر و بەناوی ئەوەوە پێی گوتوون: ”ھێرۆ خان ڕازی نییە بچنە ھەولێر، ئەگەر بارزانی دەیەوێ سەردانی یەكێتی بكات، با بێتە سلێمانی و لێرە پیرۆزبایی لە مام جەلال بكات“.
ھەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشكرا كرد، لە ترسی ئەگەری كاردانەوەی خراپی ھێرۆ لە بەرامبەریاندا ئەگەر بچنە ھەولێر، ھەریەك لە حاكم قادر و عومەر فەتاح لە ھاتنە ھەولێر پەشیمان بوونەتەوە و لە پەیامی د. محەممەد سابیر تێگەیشتوون، كەوا ھێرۆ بە دەستی ئەنقەست و بە مەبەست بەرنامەكەی تێكداوە و ھەڵیوەشاندووەتەوە.

جێی باسە پێشتر خواكوڕك لە هەوالێكیدا بڵاوی كردەوە كە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بەرنامەیەكی دیكەی یادی یەكێتی ھەڵوەشێندۆتەوە, بە گوێرەی بەرنامەكە، بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممە سەركردایەتیی یەكێتی بچنە ماڵی مام جەلال و لەوێ پیرۆزبایی یادەكەی لێ بكەن و ھەر لەوێش نیوەڕۆخوانێك ڕێك بخرێت، بەڵام ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕیگەی كەسە نزیكەكانی ھێرۆوە پێیان ڕاگەیەندراوە كە نیوەڕۆ خوانەكە ھەڵوەشاوەتەوە، چونكە ڕۆژی پێنجشەممە ١/٦/٢٠١٧ مام جەلال میوانی ھەیە. بۆیە ئەگەر ھەر ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی پێی خۆش بێت، دەتوانێت دوای نیوەڕۆ بۆ پیرۆزباییكردن سەردانیان بكەن

Back to top button