مەترسی هەرەسهێنانی بەنداوی موسڵ

خولكوڕك
بەنداوی موسڵ گەورەترین بەنداوی وڵاتی عێراقە و چوارەمین بەنداوی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە لە ڕووی گەورەییەوە ، ساڵی 1985 لەسەر ڕوباری دیجلە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ڕژێمی بەعس دا دروستكراوەو بەنداوەكە ئاوی بۆ پرۆژەكانی ئاودیری و دروستكردنی كارەبا دابین دەكات ، ئێستا بەنداوی موسڵ مەترسی هەرەسهێنانی لێ دەكرێت ، خۆئەگەریش هەرەس بهێنیت ئەوا ژیانی ژوار ملیۆن هاوڵاتی دەكەوێتە مەترسییەوە .
ساڵێك لەمەوبەر و رۆژی 17 ی 1 ی 2016 سەرۆكوەزیرانی عیراق (حیدر عەبادی ) لە دوای كۆبونەوەیەك لەگەڵ ژمارەیەك لە پسپۆران و نوێنەری زانكۆكان و نوێنەری كۆمپانیا یتالیەكان بۆ نۆژەنكردنەوەی بەنداوی موسڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای كرد بە زوترین كات دەستبكرێت بە نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكەو لە مەترسی داڕمان ڕزگار بكرێت .
هەرچەندە بڕیاربوو كۆمپانیایەكی ئیتاڵی ئەركی نۆژەنكردنەوەی بگرێتە ئەستۆ ، بەڵام بە هۆی قەیرانی سیاسی و ئابوری لە عێراق ئەو گریبەستەی نێوان عیراق و كۆمپانیا ئیتاڵیەكان نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە .
بە پێی خەمڵاندنی تیمی ئەندازیاری سوپای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەگەر بەنداوی موسڵ هەرەس بهێنێت ، ئەوا ژیانی چوار ملیۆن هاولاتی دەكەوێتە مەترسییەوە و لافاوێك بە درێژایی (200) میل دروست دەبێت و بە درێژایی سنوری موسڵ و بەغداد ژمارەیەكی زۆر لە گوندو شارۆچكەو كێلگە ژێر ئاو دەكەون و زیانی ئابورییەكەی دەگاتە زیاتر لە (20) ملیار دۆلار .
ساڵی 2014 بەنداوی موسڵ كەوتە دەست چەكدارانی داعش و بەڵام دوای ئازاد كردنی دەركەوت كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە زیانێكی زۆر بەر بەنداوەكە كەوتووە .

Back to top button