بۆ پرسی ریفراندۆم پارتی چاوەڕێیە و یەكێتییش دوابڕیاری خۆی دەدات

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە لێژنەی هاوبەشی پارتی و یەكێتی سەردانی چەند حزب و لایەنێكی كوردستانیان كرد بۆ دروستكردنی كۆدەنگی سیاسی بە مەبەستی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی, هەروەها شاندی هاوبەش لەگەڵ كونسۆلخانەو نوێنەرانی وڵاتانی دونیا لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەو پێیان راگەیاند كە ئەم ساڵ لە هەرێمی كوردستان ریفراندۆم ئەنجامدەدرێت.

پەیوەست بە بە پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی چاوەرێی یەكێتیە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەیەكی ھاوبەشدا بڕیاری كۆتایی لەبارەی ریفراندۆمەوە بدەن.
لای خۆشەیەوە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیەوە رایگەیاند كە بەلێ‌ لە كۆتای ئەم ساڵدا ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت:

ئەمەش لە كاتێكدایە ھێشتا بەشێكی حزبەكان نوێنەری خۆیان بۆ كۆمیتەی باڵای پرسی ریفراندۆم دیاری نەكردووە.

Back to top button