بە بەڵگە هێرۆ ئیبراهیم, هەریەكە لە كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح لە یەكێتی دوور دەخاتەوە

خواكوڕك
بەپێی بەڵگەنامەیەك، باڵی زۆرینەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە هێرۆ ئیبراهیم سەركردایەتی دەكات، مۆڵەتی حیزبەكەی بەپێی یاسای نوێی عێراق وەرگرتووە، بەبێ ناونووسكردنی هەردوو جێگری سكرتێری گشتی، كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح.

بەپێی دوو بەڵگەنامە كە دەست خواكوڕك كەوتوون، یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای مۆڵەتی فەرمی لە حكومەتی عێراق كردووە بە ناوەكانی دامەزرێنەرانی یەكێتی( جەلال تاڵەبانی، حكمەت محەمەد كەریم ” مەلا بەختیار “، هێرۆ ئیبراهیم، محەمەد فواد مەعسوم، عومەر فەتاح، عادل موراد، عەبدولرەزاق عەزیز، شۆڕش ئیسماعیل) ئەوەی سەرنجدەدرێت لەنێو ئەو ناوانەدا ناوی كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح وەك جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی تێدا نییە، لە كاتێكدا بە فەرمی ئەوان كەسانی دووەم و سێهەمی نێو یەكێتین.

بەپێی یاسای ساڵی ٢٠١٥ حیزب و رێكخراوە سیاسیەكانی پەرلەمانی عێراق دەبێت حیزبە سیاسیەكانی عێراق، مۆلەتی كاركردن دەربكەن، یەكێتییش بەو ناوانەوە وەك دامەزرێنەری حیزبەكەیان مۆڵەتی فەرمیان وەرگرتووە، لەرۆژانی رابردووشدا میدیاكانی یەكێتی ئەو هەوڵەیان بڵاوكردەوە كە مۆڵەتی فەرمیان وەرگرتووە.

Back to top button