ئاسایشی سلێمانی دوو كادیری پارتی بێ سه‌ر و شوێن ده‌كه‌ن
خواكوڕك
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا دوو كادیری پارتی له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتیه‌وه ده‌سگیركراون و یه‌كێكیان تا ئێستا هه‌واڵی نیه. فازڵ ئیبراهیم، بەرپرسی ئەمنیەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی رايگەیاند: لە 48 کاتژمێری رابردوودا عەمیدی ئاسایش حەسەن قادر عەلی، لەکاتێکدا سەردانی یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی کردووە بۆ لای برازایەکی، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی17ی شوباتی2011 دەستگیرکراوە و دوای سەلماندنی تەقەنەکردنی ئازادکراوە. دواتر کادیرێکی پارتی بە ناوی (ئەیوب عوسمان) دەستگیرکراوە و تاوەکو ئێستا بە چەند تۆمەتی جیاواز تۆمەتبار کراوە. پێشتر ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند بوو: ئەو دەستگیرکردنانە بۆ ترساندنی کادیرەکانی پارتییە لە سنووری سلێمانی، بەڵام ئەو سەردەمە بەسەر چوو. سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی ده‌ڵێت: نامەم بۆ زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناردووە و پێمراگهیاندوون، ئەم بێدەنگیەش لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناوەشێتەوە و داواشم لە مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە خۆی بێتە سەر هێڵ. ئه‌م ده‌سگیركردن و رفاندنه‌ی یه‌كێتی، دوای چه‌ند مانگێك دێت له تیرۆر كردنی گه‌نجێك له كه‌ركوك به‌ناوی (بارزان) كه كادیرێكی پارتی بووه و له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، وێنه‌یه‌كی تاتۆیی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خشاندبوو.