شیخ یاسر الحەبیب بانگخوازی دیاری شیعەی جیھان: گەورەترین و مەترسیدارترین نھینی ئێران ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
بانگخوازێكی دیاری جیهانی شیعە، (شێخ ئەبوحەیدەری یاسر الحبیب) كە یەكێكە لە تووندترین بانگخوازی شیعە لەجیهان ئاشكرایی دەكات، كە ئێران گەورەترین مەترسیە بەسەر موسلمانانی جیهان و شیعه بەتایبەتی و دەلێت دەبێت هەژموونی ئێران لەسەر شیعەكان و عێراق نەمێنێتـ”.
لە دیمانەیەكی راستەوخۆی میدیایی دا، شێخ یاسر دەلێـ” پاڵپشت بەو بەڵگە و دیكۆمێنانەی بەردەستی منن و ڕەوتی سەدریش لێی ئاگادارن ئێران لێپرسراوی یەكەمی ھەموو كارە تیرورستی وخۆكوژییەكانی عێراقە، لێپرسراوە ئێرانیەكان بە ئاشكرا و زۆر جار كوبوونەوەی نهێنیان ئەنجام داوە، دانیان پێداناوە ئەو كارە خۆكوژییە تیرورستیانە پلانی ئەوانە، ڕێكخراوە سوونەكانی جیھادیی بەكار دەھێنن بۆ ئەنجامدانی كارە تیرۆرستیەكان لە ناوچە شیعە نشینەكان و لەوێشەوە دەرفەتەكە دەقۆزنەوە بۆ پرچەك كردنی شیعە تووندرەوەكانی سەر بەخۆیان بۆ تۆڵە سەندنەوە، شەڕی تایفی لەگەڵ پێكهاتە سوونیەكان، ئامانجیان، فەرزكردنی ھەژموونی سیاسی و سەربازی و ستراتجیانەی خۆیانە ھاوكات ئاشكرای دەكات كە بەشێكی دیاری سیاسی و سەركردەكانی شیعەی عێراق ھاوكاریان بۆ بەھێزبوونی ھەژموون و دەسەڵاتیان بەسەر عێراق بەتایبەت مالیكی”.
شیخ یاسر ئاماژەی داوە كە سەركردەكانی ڕەوتی سەدری بە بەڵگەوە تەواوی پلانەكەی سوپای قودس و ویلایەتی فەقی و ھاوكارەكانیان لە عێراق لایە، ھەر بۆیەش دژایەتی و ململانیەكی بەھێزیان لەگەڵ لایەنەكانی تری ماڵی شیعە ھەیە ، شیخ ئاماژە بەوەش دەكات، ئەم تەوژمەی ئێران توانیەتی لە ناو سیاسیە كورد و سوننە وكەمە نەتەوەكانی تری عێراق كاریگەری دروست بكات و ڕۆڵی ھەبێت لە گۆرینی ڕێرەوی حوكم و ئیدارەدانی دەوڵەت و ئەو وڵاتە بكاتە پاشكۆی پرۆژە و پلانەكانی سوپای قودس و ھەژموونی سەفەویتی فارسی لە ناوچەكە”
شایانی باسە، شێخ ئەبوحەیدەری یاسر الحبیب، یەكێكە لە بانگخوازە تووندرەوەكانی شیعە، بەرەگەز عەرەبی شیعەیە و خەڵكی كوێتە و پەنابەری سیاسیە لەبەریتانیا و خاوەن سەرمایەكی زۆرە، لە گوتارەكانی دا بەردەوام بەشێكی گوتارەكە بۆ دژایەتی هەژموونی ئێران دیاری دەكات لەسەر شیعە و مووسلمانانی جیهان و بەتایبەت بەسەر عێراق، خاوەن پرۆژەی مەداكی میدیایە، كە پێك دێت لە تۆڕێكی میدیای بە تۆرە كۆمەلایەتیەكان و میدیای بینراو، خاوەن رێكخراوی خێرخوازییە، كە بارەگاكەی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، به ھێزترین كۆمپانیای ئاینی ومەزھەبی شیعە هەیە لە دەرەوەی كونترۆڵی ھەژموونی سوپای پاسداران ویلایەتی فەقی ، خۆی و ھەوادارانی ڕێگرێكی سەرسەختی پرۆژە ئیرانیەكانن لە ناوچە عەرەب نشینەكانی روژھەڵاتی ناوەڕاست دوورگەی عەرەبی”.