نوری مالیكی بۆ یەكێتی هیوادارم بەردەوام بن لەپاراستنی یەكپارچەی خاكی عێراق
خواكوڕك
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، لە هەژماری تایبەتی خۆی نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق و جێگیری سەرۆكی كۆماری عێراق بەبۆنەی ساڵیادی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبای لە یەكێتی دەكات، لە پەیامەكەی دا دەلێـ” جهلال تاڵهبانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هیوا دەخوازێ سەرکردەکانی یهكێتی بهردهوام بن لە خزمەتی عێراق و یەکێتیی نیشتمانیی عێراقی”.
هەر لە پەیامەكەیدا كە بەبۆنەی 1ی 6ی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی ئاراستەی تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە، وەك هێزێكی عێراقی بۆ پاراستنی ئامانجە نیشتمانیەكانی عێراق داوایان لێدەكات تواناكانیان یەكبخەت بۆ سەرخستنی ئامانجەكانی عێراق”.
شایانی باسە پێشتر نوری مالیكی لەپەیامێكدا هێرشی كردە سەر پێشمەرگە و ئامانجەكانی نەتەوەی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆی كوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆم، گوتی لە دەستووری عێراقدا نەهاتووە هیچ پارێزگایەك و هەرێمێك لە عێراق ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە ئەنجام بدات”.