نەبەویان : ئێران ڕەزامەندە لەسەر ڕادەستكردنی قاسم سولەیمانی بە ئەمەریكا
خواكوڕك
فەرماندەی باڵای سەربازی ئێرانی قاسم سلێمانی یەكێكە لەو فەرماندە سەربازیانەی كە لە لیستی داواكراوەكانی وڵاتی ئەمریكایە كە چەندین جار هەوڵی دەست بەسەر كردنی ئەو فەرماندەیەی ئێرانی داوە, پەرلەمانتارێكی پێشووی ئێران ئاشكرایدەكات كە ئێران ڕەزامەندبووە لەسەر ئەوەی قاسم سولەیمانی بە دەستبەستراوی ڕادەستی ئەمەریكا بكات.
مەحمود نەبەویان پەرلەمانتاری پێشووی ئێران كە بەیەكێك لەو كەسانەی دادەنرێت كە دژایەتییەكی توندی رێككەوتنامەی ئەتۆمی دەكات و لە هەفتەی ڕابردوودا كە تۆمارێكی دەنگی بەشێكی ئەو كۆبوونەوەیە بڵاوبووەتەوە گوتوویەتی ئەمەریكا ڕایگەیاندووە بەمەرجێك پەیوەندی بانكیی لەگەڵ ئێران درووست دەكات كە لەبەرامبەردا قاسم سولەیمانیان ڕادەست بكرێت.
بەپێی تۆمارە دەنگییەكە ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی ئێران دەڵێت وەزیرێكی ڕووحانی گرێبەستێكی واژوو كردووە و بەڵێنیداوە كە ئەگەر ئەمەریكا داوابكات ئەوە ئێران قاسم سولەیمانی بە دەست بەستراوی ڕادەستی ئەمەریكا دەكات.
لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی ئیران بە توندی ئەم قسانەی رەتكردووەتەوە و وەزیری دەرەوەی ئیرانیش رایگەیاندووە بە دواداچوونی یاسایی بۆ ئەم قسانە دەكات.