فوئاد مەعسوم دەدرێتە دادگا

خواكوڕك

ئەمڕۆ پێنج شەممە دادوەرێكی خانەنشینی عێراقی بەناوی (ئەحمەد هاشم ئەل موسەوی) داوای یاسایی لەسەر بەرێز (دكتۆر فوئاد مەعسوم ـ سەرۆك كۆماری عێراق) تۆماركرد بە تۆمەتی ئەوەی بەرێز “مەعسوم” پێگیر نەبووە بە سوێندی یاسایی سەرۆكایەتی كۆمار.
پارێزەر (عەبدولقادر حەمدانی) كە بریكاردەری دادوەر ئەحمەد هاشمە رایگەیاند:” بۆ بەرز كردن و بەدواداچوونی داوا یاساییەكەی، هەر ئەمرۆ دادگای فیدرالی عێراق رۆژی 31حوزەیران (ئەم مانگە) دیاری كردووە بۆ سەیركردنی دۆسێكە.
چاودێرێكی سیاسی لە بارەی جولاندنی داوای یاسای دژ بە سەرۆك كۆمار دەلێت:” بێ گومان هەموومان دەزانی كە ئەم داوایە كە دژی سەروك كۆماری عێراق بەرز كراوە، لە چی ؟! و لە كوێوە؟! سەرچاوەی گرتووە. هەڵبەت بێجگە لە لەكەداركردنی ناوی بەرێز فواد مەعسوم هیچی دیكە نییە!!، ئەمەش لە (ئەجندایەكی ئەقلیمیەوە)!! سەرچاوەی گرتووە بۆ ناشرین كردنی روخساری كورد لە بەردەم رای گشتی عێراق و نێودەوڵەتی، ئەمەش هەوڵێكی نەزۆكی دیكەیە وەك ئەو هەوڵانەی كە دژی بەرێز بابەكر زێباری و بەرێز هوشیار زێباری ئەنجامیاندا.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەم چاودێرە گوتی :” روو دەكەمە (كورد مالكییەكان)!!، ئا بەم شێوەیە دەتانەوە ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان ئەنجام نەدرێ؟!، ئا بەم شێوەیە دەتانەوێ لە گەڵ عێراقدا بمێنینەوە؟!، لە كاتێكدا عەرەب خۆیان نایانەوێ ئێمە لە گەڵیان بمێنین وەكو شەریك لە عێراقدا . بۆیە پێویستە هەرچی زووە ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان ئەنجام بدرێ و دوور لە (كێشە و خواست و بەرژەوەندیە بەرتەسكەكان) هەموو مان بڵێین: “بەڵێ بۆ سەربەخۆی كوردستان”.

Back to top button