ڤیدیۆ: نوری مالیكی سوكایەتی بە پێغەمبەر (د.خ) دەكات و گومانی لەنووسینەوەی قورئان هەیە
خواكوڕك
لە پانێلێكدا كە نازانرێت مێژووەكەی بۆ كەی دەگەرێتەوە، نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، هێرشی تووند دەكاتە سەر سەردەمی سەرهەڵدانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلام”.
هەر لە پانێلەكەدا نوری مالیكی هێرشی دەكاتە سەر هاوڵانی پێغەمبەری ئیسلام و تۆمەتیان بۆ دروست دەكات، تاوانباریان دەكات بەوەی راستگۆ نەبوونە لە نووسینەوە و تۆماركردنی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز” پێی وایە ھاوەڵەكانی ئەو كاتەی پێغەمبەری موسڵمانان بە ویستی خۆیان ئایەتەكانی قورئانی پیرۆزیان نووسیوە بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەكانی خۆیان پارێزراو بێت و ئەو كەسانەش كە ڕولیان ھەبووە لە تۆمار و نوسینەوە و كۆكردنەوەی قورئانی پیرۆز بە منافق وەسف دەكات .
مالیكی گومانی لەراستی قورئان هەیە و پێی وایە لەچوارچێوەی بەرژەوەندی چەند كەسێكی نزیك لە پێغەمبەری ئیسلام نووسراوەتەوە، بۆ بەرژەوەندی خۆیان نووسیویانەتەوە”.