سه‌ربه‌ست له‌زگین: هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان ئێمه‌ و حه‌شدی شه‌عبی نیه‌

خواكوڕك

سه‌رپه‌رشتیاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ته‌واوی میحوه‌ری شنگال، سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌ێنێت”هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان پێكه‌وه‌ نیه‌، ئه‌وه‌شی باسده‌كرێ له‌سه‌ر خه‌نده‌ق لێدان بۆ دیاریكردنی سنور راست نیه‌ و هیچ رێككه‌وتنێكیش له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شد نیه‌.

(سەربەست لەزگین)،فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسی میحوه‌ری شنگال، رایگه‌یاندوه‌ ” ئێمه‌ و حه‌شد به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتری وه‌ستاوین و ئێمه‌ له‌ شوێنی خۆمانین، پاش هاتنی سه‌كرده‌ی یه‌كه‌می حه‌شد بۆ لای ( سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی) له‌ پاش ئه‌وه‌وه‌ هیچ رێككه‌وتن و ووتوێژێكمان نیه‌، ئه‌وان ئێستاش نیه‌تیانه‌ هێرشبكه‌نه‌ سه‌ر به‌عاج، نه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌وه‌شی ده‌وترێ له‌ سه‌ر خه‌نده‌ق راست نیه‌، به‌ڵكو خۆقایم كردنه‌ له‌ ترسی تیرۆریستانی داعش، بۆ ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو و خۆكوژ، له‌ ئێستاشدا خه‌ڵكێكی زۆر كه‌م پاش هاتنی جه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته‌ ریزه‌كانی حه‌شده‌وه‌، ئه‌وانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ن بۆ ده‌ستكه‌وتی مادی بوون به‌ حه‌شدی شه‌عبی، كه‌سیش له‌ ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌بووه‌ به‌ حه‌شدی شه‌عبی،

(لەزگین) له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ”خەڵكی شنگال بە شێوەیەكی گشتی ئینتیمایان بۆ ھێزی پێشمەرگە هەیە و لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندان، نیزیكەی حەوت ھەزار كوردی ئێزدیی ئەو سنوورە لە ناو ڕیزەكانی ھێزی پێشمەرگەدان.”

Back to top button