شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی: مالیكی خۆی هه‌ڕاج كرد به‌ دژایه‌تی كورد و كوردستان

خواكوڕك

شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان باس له‌ لێدوانه‌كه‌ی مالیكی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” مالیكی مه‌به‌ستیه‌تی له‌ رێگای دژایه‌تی كورد و كوردستانه‌وه‌ پێگه‌و رۆڵی خۆی له‌ نێو شه‌قامی عه‌ره‌بی به‌هێز بكات، و بگه‌ڕێته‌وه‌ ده‌سڵاتی پێشووی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یكات جگه‌ له‌ خۆی هه‌ڕاج كردن بۆ دژایه‌تی كورد هیچی تر نیه‌، هه‌رگیزیش نابێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

(د. بوخاری عەبدوالله‌)، شیكره‌وه‌ی سیاسی ریاگه‌یاندوه‌ ”ئه‌وه‌ی دژایه‌تی كورد و كوردستان بكات، ئه‌وا رێزلیگیراوه‌ له‌ شه‌قامی عه‌ره‌بی،و شوڤێنیزمی شەقامی عەرەبییە، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ مالیكی و هاوشێوه‌كانیان ده‌یانه‌وێت، دژایه‌تی كوردستان بكان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ حكوم و ده‌سڵات، له‌سه‌ر دژایه‌تی و شه‌ڕفرۆشتن به‌ خه‌ڵك و خاكی كوردستان، بەڵام (مالیکی) بەشێکی بچووکە لە دەسەڵات، ڕاستە سەرکردەی حزبی دەعوەیە، بەڵام ئاشکراشە ئەو پێگە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەی پێشووی نەماوە.”

(د. بوخاری عەبدوالله‌) زیاتر گوتویه‌تی” مالیكی به‌ دژایه‌تی كردنی كورد هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه‌ ده‌سڵات، هاوسۆز له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك هێز و لایه‌نی ئیقلیمی، سه‌نگ و هێز به‌ده‌ستناهێنێته‌وه‌ بێ دوودڵی، کاتی خۆی کە (مالیکی) دەسەڵاتی بەدەستەوە بوو، زۆر کارەسات و نەھامەتی بەسەر عێراقدا ھاتن و باوەڕ ناکەم لایەنە عێراقییەکان جارێکی دیکە ڕێ بە دووبارەبوونەوەی دەسەڵاتی (نووری مالیکی) بدەن، چونکە بە ھەموو پێوەرەکان لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدا کەسێکی شکستخواردووە.”

Back to top button