جه‌عفه‌ر ئێمینكی:هیوادارین ساڵیادی یه‌كێتی ببێته‌ هه‌وێنی پته‌وكردنی ریزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان

خواكوڕك

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بە بۆنەی”42″ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییان ئاڕاستە ده‌كات و هیواداره‌ ئەم یادە ببێتە مایەی پتەوتركردنی ریزەكانی گەلەكەمان بۆ زاڵبوون بە سەر گشت كێشە و قەیرانەكان و كاركردنی هاوبەش بۆ سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم لە پێناو سەربەخۆیی كوردستان.

دەقی پەیامەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان:-

بەڕێزان ئەندامانی سەركردایەتی و سەرجەم كادر و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان..

بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان..

بە بۆنەی”42″ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی پتەوتركردنی ریزەكانی گەلەكەمان و چەسپاندنی گیانی تەبایی و یەكخستنی تواناكان بۆ زاڵبوون بە سەر گشت كێشە و قەیرانەكان و كاركردنی هاوبەش بۆ سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم لە پێناو سەربەخۆیی كوردستاندا، چونكە ئەمڕۆ، میللەتەكەمان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە توانای هەموو لایەك و تەبایی و هاوپەیمانەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكان هەیە بۆ رێگەگرتن لە پیلانی دوژمنان و نەهێشتی دەرفەت بۆ ناحەزانی دەستكەوتەكانی كوردستان و ئیرادەی گەلەكەی.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و ئۆمێدەوارین ئێوەی بەڕێز لە خزمەتكردنی گەل و نیشتیمانەكەمان بەردەوام لە سەركەوتندا بن.

 

جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

1/6/2017

Back to top button