سه‌یدۆ چه‌تۆ: مالیكی 8 ساڵ له‌ ده‌سەڵات بوو هیچی پێنه‌كرا ئێستاش فه‌شه‌لی هێناوه‌ هیچی پێ نیه‌ و ناشبێ به‌هیچ

خواكوڕك

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ باس له‌ لیدوانه‌كه‌ی مالیكی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كوردستان به‌ ئه‌مری واقیع، كوردستانیش زۆر نزیكه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆی و ده‌وڵه‌ت بون، بۆ مالیكی و هاوشیوه‌كانی چاویان به‌ كوردستان و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی نایه‌ت، بۆیه‌ ئه‌و لێدوانانه‌ ده‌ده‌ن دژ به‌ پێشمه‌رگه‌ و كوردستان و سه‌ربه‌خۆی.

(سەیدۆ چەتۆ) سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ”(نووری مالیکی) ھەشت ساڵ لەسەر دەسەڵات بوو، جگە لە شکەست ھیچ دەستکەوتێکی نەبوو، چەند پارێزگایەکی عێراقی ڕادەستی داعش کرد، لەوانە دووەمین پارێزگای هەرە گەورەی عێراق، کە مووسڵ بوو. بۆیە پێمان سەیرە دوای ئەو ھەموو شکەستە ئێستا (مالیکی) ڕووی ئەوەی ھەیە لێدوان دەربارەی ھەرێم و ناوچە کوردستانییەکان و پێشمەرگە بدات.”

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ زیاتر گوتویه‌تی” مالیكی چاوی به‌ كورد هه‌ڵنایه‌ت چونكه‌ باش ده‌زانێت كورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی ده‌چێت و پێشمه‌رگه‌ش سنوری كوردستان ده‌پارێزێت، ئێستاش هه‌ڵبژاردن نزیكبووه‌ته‌وه‌، ده‌یه‌وێ ده‌نگ كۆبكاته‌وه‌ پیگه‌ی خۆی قایم بكات له‌ سه‌ر حسابی كورد، شه‌ڕ پێفرۆشتنه‌كانی به‌ كوردستان، به‌ڵام خه‌یاڵی خاوه‌ و خه‌ونی به‌تاڵه‌، جارێكی تر ده‌سڵات به‌خۆیه‌وه‌ نابینێته‌وه‌، فه‌شه‌لی هێناوه‌ له‌ هه‌موو كارێك.

Back to top button